مێوانەکانی بەشداربووی بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە دیاربەکر: ئێمە چاوەڕێی جۆش و خرۆشی لەو شێوەیەمان نەدەکرد

مسوڵمانانی وڵاتانی جیاجیای جیهان کە بەشدارییان لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر کرد رایانگەیاند کە چاوەڕوانی بەشدارییەکی زۆریان نەدەکرد و پەیامی سوپاسگوزاری خۆیان گەیاندە ئەو کەسانەی کە چالاکییەکەیان ڕێکخستبوو.
بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" لە دیاربەکر رێکخرابوو کاتژمێر ١٣:٣٠ بە خوێندنی قورئانی کەریم لە لایەن مامۆستا سەنگەر ساین خەلکی باشووری کوردستان دەستی پێکرد.
بەرنامەکە بە بەشداری سەدان هەزار کەس، زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار، ژمارەیەکی زۆر نوێنەری دەزگاکانی مەدەنی و زانایان و سیاسییەکان و مێوانەکان لە ژمارەیەکی زۆر وڵات و ناوچەی جیهان وەک ئەفغانستان، فەلەستین، سوودان، سۆماڵ، مۆریتانیا، تورکستانی ڕۆژهەڵات، کوردستان و چەندین وڵات و ناوچەی دیکە بەڕێوەچوو.
لە مەیدانەکە ئاڵاکانی تەوحید، وێنەی شەهیدەکانی فەلەستینی وەک شەهید محەمەد زەیف سەرئەرکانی گشتی کەتائیبی قەسام، شەهیدەکان ئیسماعیل هەنییە و یەحیا سینوار رابەرانی حەماس و ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس و هەروەها شەهیدەکانی رووداوەکانی ٦-٧ی تشرینی یەکەم کە لە ئەنجامی هێرشەکانی پەکەکە/هەدەپە شەهید بوون دانرابوو.
لە کاتی بەرنامەکە هونەرمەندانی ئاژانسی ئۆزلەم سرودەکانیان لەبارەی حەزرەتی موحەممەد و بەرخۆدنی فەلەستین پێشکەش کرد.
دواتر عومەر چەلیک ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر پەیامی ئەمساڵی وەقفەکە بۆ بەرنامەی مەولودی خوێندەوە.
دواتر مەروان ئەبو راس پەرلەمانتاری حەماس و سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی جیهانی زانایانی فەلەستین لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەول دوای وتارەکەی ئەبو رەس، دووبارە هونەرمەندان سرودیان پێشکەش کرد.
دواتر مامۆستا محەمەد گۆکتاش سەرۆکی فەخری وەقی ئەڤیندارێن پێغەمبەر وتارێکی پێشکەش کرد.
بەرنامەکە بە خوێندنی دوعا لە لایەن مامۆستا رەجائی گولەر کۆتایی هات.
مێوانەکان بایرام ئیبراهیمۆڤ و محەمەد نەجاشی کە لە مەکەدۆنیای باکوور و ئەتیۆپیا بەشداریان لە بەرنامەکە کردبوو باسیان لە هەست و رامانی خۆیان بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە کرد.
"ئەم جۆرە بەرنامەیان نەک تەنها لە تورکیا بەلکو دەبێت لە هەموو جیهان رێکبخرێن"
بایرام ئیبراهیمۆڤ کە لە مەکەدۆنیای باکوور بەشداری لە بەرنامەکە کردبوو وتی، "زۆر خۆشحاڵین بە سازدانی بەرنامەیەکی لەو شێوەیە. ئەو خۆشەویستییەی لە مەکەدۆنیا ئێمەی هێنایە ئێرە خۆشەویستی پێغەمبەرە. دوو ساڵە بەشداری ئەم بەرنامەیە دەکەین، ئەمساڵیش بەرنامەیەکی تەواو جیاوازە. دڵگرانین بە ئازاری برا فەلەستینییەکانمان کە تووشی دەبن. خوای گەورە یەکڕیزی و تەباییمان بکاتە هەمیشەیی. پێویستە لە خودا بپاڕێینەوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەم زوڵمە ڕابگیرێت. بەڕاستی ئەم جۆرە بەرنامەیانە نەک تەنها لە تورکیا بەڵکو لە هەموو جیهاندا پێویستیان بە جێبەجێکردنە. خوای گەورە لەو کەسانە ڕازی بێت کە بەرنامەکەیان ڕێکخست و بانگهێشتیان کردین."
"سوپاسگوزاری ئامادەکارەکان دەکەم"
محەمەد نەجاشی کە لە ئەتیۆپیاوە هاتووە تورکیا و وەک مێوانی تایبەت بەشداری لە بەرنامەکە کردووە وتی، "هەست بە هەستێکی جیاواز دەکەم کە ئەمڕۆ دێمە ئێرە. چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد بەرنامەیەکی بە شێوەیە ئامادە کرابێت. لێرەدا ئاهەنگی لەدایک بوونی پێغەمبەرمان فەرماندەی شەهیدان دەگێڕین و کاتێکی خۆش بەسەر دەبەین بۆ گێڕانەوەی ژیاننامە و وتەکانی. لە هەمان کاتدا براکانمان لە غەززە لەبیر ناکەین. ڕەنگە ئەم بەرنامەیە زۆر بچووک بێت بە بەراورد بە جێهێشتنیان بە تەنیا. بەڵام پەندێک هەیە کە شەپۆلی گەورە بەهۆی بەردی بچووکەوە دروست دەبێت. منیش بەم شێوەیە سەیری ئەم بەرنامەیە دەکەم. تەنانەت ئەگەر بڵێین 'هیچ شتێک نییە بتوانین بیکەین'، دەتوانین بە دوعاکانمان پشتگیری بکەین و هاوکاری بکەین. کاتێک سەیری وێنەی شەهیدانی وەک یەحیا سینوار و ئیسماعیل هەنیە دەکەین هەست دەکەین ئەوانیش چاویان لە ئێمەیە. هیوادارم لە ڕۆژی قیامەتدا بپرسن 'چیت بۆ ئێمە کردووە؟' با وەڵامێکمان هەبێت کە دەتوانین بیدەینەوە کاتێک پرسیار دەکەن. سوپاسی هەموو خوشک و براکانم دەکەم کە ئەم بۆنەیەیان سازکرد. خودا رازی بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
لە مێردین بەرنامەیەک بۆ پێدانی ئیجازەنامە بە ١٢٨ حافیز بەڕێوەچوو کە پەروەردەی حافیزبوونیان تەواو کردبوو.
ئافرەتەکانی کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە دیاربەکر کردبوو باسیان لەو هەست و رامانی خۆیان کرد.